Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 22:29

وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر داوایه‌ک ئاراسته‌ی شاره‌وانی ده‌کات

بۆ لابردنی لاشه‌ی بارهه‌ڵگرو و پیكابی له‌كاركه‌وتوو
کوردستان TV
#7
100%

فازڵ حاجی، وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر داوا له‌شاره‌وانی ده‌كات هه‌ڵمه‌تێك بۆ لابردنی لاشه‌ی بارهه‌ڵگرو و پیكابی له‌كاركه‌وتوو، له‌ته‌نیشتی رێگاكان ده‌ست پێبكه‌ن و سزای ئه‌و كه‌سانه‌ش بده‌ن كه‌ ئه‌و كاره‌ دوباره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:  بوونی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ له‌كاركه‌وتووانه‌ خه‌ریكه‌ له‌زۆرێك له‌شه‌قامه‌كان ده‌بێت به‌دیارده‌ و كڕین و فرۆشتنیان پی ده‌كرێت ، وه‌كو ئه‌وه‌ی شوێنه‌كان موڵكی كه‌سی بێت ، هاوكاتیش ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌ی قه‌ره‌بالغی و دروستكردنی پشێوی ، چونكه‌ ده‌بنه‌ هۆی ته‌سكبوونه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان.

وته‌بێژه‌كه‌ی پۆلیسی هاتوچۆ داواش له‌ شاره‌وانی هه‌ولێر ده‌كات له‌دره‌نگانی شه‌وێكدا هه‌لمَه‌تێكی گه‌وره‌ بۆ لابردنی ئه‌و ئۆتۆمبێڵه‌ له‌كاركه‌وتووانه‌ ده‌ست پێبكه‌ن و سزای ئه‌و كه‌سانه‌ش بده‌ن كه‌ ئه‌و كاره‌ دووباره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ /  رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.