حسێن محه‌مه‌د قادر به‌ڕێوبه‌ری گشتی كاره‌بای هه‌ولێر له لێدوانێكی تایبه‌تدا به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: له ئێستادا زیاتر له 16 كاتژمێر كاره‌بای نیشتیمانی به هاووڵاتیان ده‌درێت.
به‌هۆی زیادبوونی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی ڕابردوو سێ كاتژمێر كاره‌بای نیشتیمانی بۆ هاووڵاتیان زیادی كردووه به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و زیادبوونی خواست له‌سه‌ر كاره‌با ئه‌م بڕه ڕوو له كه‌مبوونه‌وه ده‌كات.
به‌ڕێوبه‌ری گشتی كاره‌بای هه‌ولێر راشیگه‌یاند: وه‌زاره‌تی كاره‌با بۆ چاره‌سه‌ركردنی زیادهڕۆيی له به‌كارهێنانی كاره‌با ده‌ستی كردووه به جێبه‌جێكردنی پرۆژی پێوه‌ری زیره‌ك وه‌ك پڕۆژه‌یه‌ك له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان و كه‌وتۆته بواری جێبه‌جێكردن .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.