نوێكراوه‌ته‌وه ..
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بكوژی دلین داداگایی كرا‌و له‌لایه‌ن دادگای دهۆكه‌وه بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ ده‌ركرا.
شایانی باسه رۆژی شه‌ممه 8ی حوزه‌یرانی 2019 ته‌رمی دلین وه‌لید ته‌مه‌ن 10 ساڵ، له نزیك یاریگه‌ی دهۆك دۆزرایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ ونبوون بوو.
پاشان رۆژی یه‌كشه‌ممه 9ی حوزه‌یرانی 2019 تارق ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دهۆك له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، زانیاری له‌سه‌ر دۆسییه‌ی كوژرانی دلین وه‌لید كچه ته‌مه‌ن 10 ساڵانه‌كه‌ی شاری دهۆك خسته‌ڕوو.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی شاری دهۆك گوتی: دوو كه‌س به‌تۆمه‌تی كوشتنی دلین ده‌ستگیركراون و یه‌كێكیان دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، پێشتر ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ باوكی دلین-دا هه‌بووه‌و، كاژێر 6ی ئێواره‌ی 6ی حوزه‌یران ، دوای ڕفاندنی دلین، هه‌وڵیداوه ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر، به‌ڵام ئه‌و منداڵه خۆی نه‌داوه به‌ده‌سته‌وه و قیژاندوویه‌تی، ئه‌ویش لقی دارێكی شكاندووه‌و چه‌ند جارێك قوربانییه‌كه‌ی پێ بریندار كردووه، ئه‌وه‌ش هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی بووه.
ئه‌مڕۆش بكوژه‌كه به مادده‌ی 406 له یاسای سزادانی عێراق له‌لایه‌ن دادگای دهۆك بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.