به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى رایدهگهێنێت ، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی بازیانی سه‌ر بهبهرێوهبهرایهتیهكهمان تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر ده‌كه‌ن كه چه‌ندین فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه.
پۆلیس ده‌شڵێت ، تۆمه‌تباره‌كه ناوی (ع، م، ع)و له‌چه‌ند بنكه‌یه‌كی ناو شار‌و ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه به‌هۆی ئه‌نجامدانی تاوانی جۆراوجۆره‌وه.
راشیدهگهیهنن ، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی بازیان توانیان تۆمه‌تباری ناوبراو ده‌ستگیر بكه‌ن كه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه به‌پێی ماده‌ی 456 له‌یاسای سزادانی عێراقی له‌بنكه‌كانی هه‌واری شار، سه‌را، چوارچرا‌و چه‌ند بنكه‌یه‌كی تر داواكراو بووه.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.