حهسهن كهعبی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق جەختدەكاتەوە، لەگەڵ پارێزگاكانی دیكە، ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە كەركووك ئەنجامدەدرێت.
حەسەن كەریم كەعبی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكان و ئەندام پەرلەمانەكانی سنووری كەركووك و نوێنەرانی وەزارەتەكانی حكوومەتی عێراق و نێردەی تایبهتی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئاماژەی بەوە كرد، وێرای تایبەتمەندی كەركووك، ھاوشێوەی پارێزگاكانی دیكە، رێكارەكانی ھەڵبژاردن لەو پارێزگایە بەرێوەدەچن.
جێگری سهرۆكی پهرلهمانی عێراق ئاماژەی بەوەشدا كێشەكانی كەركووك، مەترسییەكانی تیرۆر و فرە پێكھاتەیی پارێزگاكە، وامان لێدەخوازن كاری جدی بكەین، بۆ ئەوەی لەو پارێزگایەش ھەڵبژاردن ئەنجامبدرێت و كاری جدی بۆ بكرێت.
كهعبی جەختیشی كردەوە، لەگەڵ پارێزگاكانی دیكە، لە كۆتایی ساڵی داھاتوو ھەڵبژاردن لە كەركووكیش ئەنجام دەدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.