رۆژی 26ی حوزه‌یرانی هه‌موو ساڵێك وه‌ك رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان دیاری كراوه.
به‌م بۆنه‌یه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماری كار و چالاكییه‌كانی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2019ی خۆیانی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه: له نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان، 615 كه‌سیان به تۆمه‌تی بازرگانیكردن و به‌كارهێنان به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كردووه كه له‌و ژماره‌یه 235 كه‌سیان سزادراون و هه‌روه‌ها په‌ڕاوی لێكۆلێنه‌وه‌ی 416 كه‌سی دیكه‌شیان له‌و دادگایه و یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه .
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه هاتووه: ده‌ست به‌سه‌ر 92 كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری هێرۆئین و كریستاڵ و تهلیاك و حه‌شیش دا گیراوه، هه‌روه‌ها ده‌ست به‌سه‌ر 7579 شیت، حه‌بی هۆشبه‌ر گیراوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: له نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا ده‌ست گیراوه به‌سه‌ر بڕی 200 هه‌زار دیناری ساخته‌ی عێراقی و هه‌روه‌ها 4600 دۆلاری ساخته.
له كۆتاییدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان سوپاسی هاووڵاتیان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێر و دهۆك و سۆران و ئاكرێی سه‌ر به ده‌زگای ئاسایش و گشت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی پۆلیسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كات بۆ هاوكاریكردنیان.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.