بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی ھەولێر لەبارەی شێوازی وەرگرتنی پارەی ئاو و نیگەرانی ھاووڵاتیان لە ھاتنەوەی پارەی زۆری ئاوی ماڵان روونكردنەوە دەدات و دەڵێت، ئەو كەسانەی گومانیشیان ھەیە دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو بكەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە مەسعود كاڕەش بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بەمەبەستی نەهێشتنی جیاوازی لەهاتنەوەی پارەی ئاو و دابەشكردنی، پێوەری ئاویان داناوە كە لەسەرەتای ساڵی 2019 دەستیان پێكردووە و پڕۆسەكەش لەلایەن سێ كۆمپانیاوە بەڕێوەدەبرێت كە كارهكهیان تەنیا پارە كۆكردنەوەیە و 500 هەلی كاریان بۆ لاوانی كورد لەسەرجەم شارەكان ڕەخساندووە.
ڕاشیگەیاند: لەماوەی دەستبەكاربوونی پێوەری ئاو چەندین ژمارەی جۆراوجۆر بۆ هاوبەشانی ئاو گەڕاوەتەوە و لەنێوانیشیاندا هەیە كە بڕی سێ ملیۆن دیناری بۆ هاتووەتەوە.
ئاماژهی بهوهشدا هۆكاری هاتنەوەی پارەی زۆر لەلایەن بەشێك لە هاوبەشانەوە بۆ بەكارهێنانی ئاوی زۆر دەگەڕێتەوە.
گوتیشی: ئەو كەسانەی كە پارەیان زۆر بۆ ھاتووەتەوە و گومانیان ھەیە دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكان بكەن، ئامانجی ئێمە تەنھا كەمكردنەوەی بەفیڕۆدانی ئاوە، ئەمساڵ لە ھەولێر زۆر كەمە.
ئهمهش دوای ئهوه دێت كه ژمارهیهكی زۆر ھاووڵاتیانی ھهرێم ناڕهزایهتیان دهربڕیووه بهرامبهر ئهو بڕه پارهی كه بۆیان ھاتووه و داوای بهدواداچوونیان كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.