پۆلیسێك له گوندی ( خالونه)ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی شێروان مه‌زن له كاتی مه‌له‌كردن له نێو رووبار خنكا.
به‌رگری شارستانی سۆران رایگه‌یاند، پۆلیسێكی پاسه‌وانی سنوور، به‌ناوی (سه‌ربه‌ست عه‌بدولڕه‌حمان پیرۆ)، له رووباری چامه خنكا، له دایك بووی ساڵی 1985ه، له كاتی مه‌له‌كردن له رووباردا به‌هۆی زۆری ئاو و لیلی ئاوه‌كه خنكاوه.
رائید كاروان میراوده‌لی شاره‌زاو راوێژكاری دادی له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سۆران به كوردستان تیڤی راگه‌یاند رووداوه‌كه چه‌ند خوله‌كێك پێش ئێستا روویداوه‌و له لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی سۆران و بنكه‌ی شێروان مه‌زن و هاوری و كه‌سوكاری له ئێستادا گه‌ڕان به دوای ته‌رمه‌كه‌ی به‌رده‌وامه و تاكو ئێستا نه‌توانراوه ته‌رمه‌كه‌ی بدۆزرێته‌وه.
ناوبراو پۆلیسی پاسه‌وانی سنووره‌و ئه‌مرۆ به‌مه‌به‌ستی مه‌له‌كردن چوته ناوچه‌ی شێروان مه‌زن و به‌و هۆیه‌وه خنكاوه.
ئه‌مه له ماوه‌ی كه‌متر له مانگێكدا پێنجه‌م رووداوی خنكانه له سنووری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سۆران رووده‌دات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.