فرۆكه جهنگیهكانی توركیا، بۆردومانكردنی چهند گوند و ناوچهیهكی سهر به دهڤهریان سیدهكان دهستپێكردووه.
چەند خولەکێک لەمەوبەر فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا بەبیانوویی هەبوونی بنکەو بارەگاکانی پەکەکە کوێستانی زینێ و نزیک گوندی بۆڵێ و بێجوانا یان بۆردومان کرد .
بەپێ قسەی هاووڵاتیان بۆردومانەكە لەنزیک ماڵی ڕەوەند و كۆچەرەكان بووەو تائێستاش زیانەکانی ئەو بۆردومانە نەزانراون و لەترسی دووبارە بوونەوەی بۆردومانی فڕۆکەکان ڕەوەندەکان و دانیشتوانی گوندی بێجوانە ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە
بەرەو شوێنە ئارامەکان هەڵاتوون .
لەئەنجامی بۆردومانە کە ئاگر لە بووش و پاوانی سنوری گوندی بێجوانە بەربووە.
شایهنی باسه ئەمڕۆ چوارشهممه بۆ چهند جارێك فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی سنوری گوندو کوێستانەکانی دەڤەری سیدەکان كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.