Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 22:29

هەوڵەکانمان بۆ هاوتاکردنی مووچەی وارسی شەهیدان لەگەڵ بەغدا بەردەوامە

سەرجەم كارەكانی لای حكومەتی هەرێم تەواوكراوە
کوردستان TV
#7
100%


هەوڵەكانیان بۆ هاوتاكردنی مووچەی وارسی شەهیدان لەگەڵ بەغدا بەردەوامە، بۆ هاوتاكردنی مینحەی زیندانیانی سیاسی هەرێم لای حكومەتی عیراقە و سەرجەم كارەكانی لای حكومەتی هەرێمەوە تەواوكراوە.

وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم سەبارەت بە هاوتاكردنی ئیمتیازات و مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی لەگەڵ حكومەتی عیراق رایگەیاند: هەوڵەكانیان بۆ هاوتاكردنی مووچەی وارسی شەهیدان لەگەڵ بەغدا بەردەوامە.

مەحمود حاجی ساڵح وەزیری كاروباری شەھیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند: دوو بۆ سێ جار نووسراو بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكانی بەغدا كراوە و لە یادی ھەڵەبجەشدا سەردانیان كردووین و كۆبووینەتەوە و ئامادەییان دەربڕیوە مووچەی كەسوكاری شەھیدان ھاوتای عێراق بكرێت.

راشیگەیاند: ئێستا تەنیا كێشە لە یاساكاندا ھەیە و لیژنەی ھاوبەش پێكھێنراوە بۆ چارەسەركردنی ئەو پرسەش.

سەبارەت بە زیندانیانی سیاسی وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم رایگەیاند: دوابڕیار بۆ هاوتاكردنی مینحەی زیندانیانی سیاسی هەرێم لای حكومەتی عیراقە و سەرجەم كارەكانی لای حكومەتی هەرێمەوە تەواوكراوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.