لە ئاكامی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، بۆ کوێستانی زینیەی سنوری سیدەکان سەر بە پارێزگای هەولێر دوو هاووڵاتی بوونە قوربانی.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ لە کوێستانی زینییەی سنووری سیدەکان، لە ئاکامی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا هاووڵاتی ( مەنسووڕ نافع ) شەهید و برایەکی بەناوی ( پەشێو نافع) بریندار دەبێت.
مەنسوڕ نافع تەمەن 30 ساڵ خاوەنی کوڕ و کچێکە ئەمساڵ پەیمانگای ناحکومی چۆمان، بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەری تەواو کردووە، كارمهندی پۆلیس بووە لەبنكهی پۆلیسی چۆمان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.