Erbil 38°C پێنجشەممە 27 ئاب 16:10

هەڤاڵی بارزانیی نەمر بۆ یەکێتی سۆڤیەتی جاران (خانۆ جوج ژاژوکی) کۆچی دوایی کرد

لە گۆڕستانی ژاژوك لە رێورەسمێكی شایستەدا بە خاك سپێردرا
کوردستان TV
100%

دوای ململانێكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی هەڤاڵی بارزانیی نەمر بۆ یەكێتی سۆڤیەتی جاران (خانۆ جوج ژاژوكی) لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی توركیا كۆچی دوایی كرد، بەیانی ئەمرۆ دوای گەرانەوەی تەرمی خوالێخۆشبوو لە گۆڕستانی ژاژوك سەربەدەڤەری بارزان لە رێورەسمێكی شایستەدا  بە خاك  سپێردرا.

خوالێخۆشبوو پێشمەرگەی تێكۆشەر (خانۆ جوج ژاژوكی) لە ساڵی 1927 لە گوندی  ژاژوكی سەربەدەڤەری بارزان لە بنەماڵەیەكی كوردپەروەر لەدایكبووە، لە تەمەنی 5 ساڵی دابووە كە ساڵی 1932 لەگەڵ كەسوكاری ئاوارەی توركیا بووە، لەگەڵ دەستپێكی شۆڕشی دووەمی بارزان(1943-1945) چەك لە شان دەكات و لە تەمەنی لاویەتی خزمەت بە شۆڕش دەكات و رۆڵی لە داستانەكان هەبووە.

یەكێك لەو تێكۆشەرانە بووە كەبەشداری لە بەرگری كردن لە كۆماری كوردستان لە مەهاباد كردووە و یەكێك لەو هەڤاڵانە  بووە لەگەڵ بارزانیی نەمر و هەڤاڵەكانی بەرێگای مان و نەمان لە پێناو كوردستان رێگای سەختی هەڵبژاردوە و لە رووباری ئاراس پەرێتەوەوچووینە یەكێتی سۆڤیەتی جاران، لەماوەی ژیان لە سۆڤیەتی جاران لەویدا ژیانی هاوسەرگێری لەگەڵ ئافرەتی روسیا(ئەلفیا) پێكهێناوە لەوێشدا بروانامەی خوێندن بەدەستهێناوە، ساڵی 1959 دوای 12 ساڵ ئاوارەی لەگەڵ هەڤاڵەكانی بە كوردستان شاد دەبن.

یەكێك بووە لەوانەی كە بەشداری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول كردووە، پێشمەرگەی دڵسۆز (خانۆ جوج ژاژوكی)  هەموو تەمەنی پڕە لە خەبات و كەسێكی رۆشنبیر و كەسایەتی كۆمەڵایەتی دەڤەری بارزان بووە، لەبەر خەبات و ماندووبوونی لە كۆنگرەی 13 پارتی دیموكراتی كوردستان لە لایەن جەنابی سەرۆك بارزانی مەدالیای بارزانیی نەمر پێ‌ بەخشرا. ماوەی چەندساڵ لەبەر خەبات و تێكۆشانی تووشی نەخۆشی بووە، لە تەمەنی 92 ساڵی دا كۆچی دوایی كرد.
پرسەكە لە هۆڵی بۆنەكان لە ناحیەی گۆرەتوویە.

دەڤەری بارزان- سەفەر یوسف میرخان ژاژوكی

ktvktvktvktvktvktv

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.