له ڕكابه‌ریه‌كانی گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی یه‌كه‌می جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیاو له گڕوپی یه‌كه‌مدا، هه‌ڵبژارده‌ی میسری میوانداری پاڵه‌وانێتیه‌كه به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی كۆماری كۆنگۆی برده‌وه‌و بلیتێكی قۆناغی شازده‌ی مسۆگه‌ركرد
یاریزانانی میسر هه‌ر له سه‌ره‌تاوه فشارێكی توندیان خسته سه‌ر گۆڵی ڕكابه‌ره‌كه‌یان، تا له خوله‌كی بیستوپێنجدا، یاریزان ئه‌حمه‌د ئه‌لموحه‌مه‌دی گۆڵێكی بۆ میسریه‌كان تۆماركرد، دوای ئه‌م گۆڵه‌ش هێرشه‌كانی میسر بۆ سه‌ر گۆڵی كۆنگۆ درێژه‌ی هه‌بوو، له ده‌ره‌نجامی ئه‌مه‌شداو له خوله‌كی چلوسێ محه‌مه‌د سه‌ڵاح ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی میسر‌و یانه‌ی لیڤه‌رپول گۆڵی دووه‌می هه‌ڵبژارده‌كه‌ی و یه‌كه‌م گۆڵی خۆی له‌م پاڵه‌وانێتیه به‌ده‌ستهێنا،
به‌م بردنه‌وه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی میسر دووه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی تۆماركرد‌و كۆی خاڵه‌كانی له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گڕوپی یه‌كه‌م گه‌یانده شه‌ش خاڵ و خۆی گه‌یانده قۆناغی شازده، هه‌ڵبژارده‌ی كۆماری كۆنگۆش دووه‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی دۆڕاند‌و ماڵئاوایی له پاڵه‌وانێتیه‌كه كرد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.