به‌پێی گرته ڤیدیۆیه‌ك كه له‌نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبۆته‌وه، قه‌له‌ره‌شێكی زه‌به‌لاح و ره‌نگ ره‌شی تۆخ ده‌رده‌كه‌وێ و زۆربه‌ی خه‌ڵكیش به (باڵنده‌ی گۆرێلا) ناوی ده‌به‌ن و تا ئێستاش زیاتر له 9 ملیۆن كه‌س ڤیدیۆكه‌یان بینیوه.
له‌مباره‌یه‌وه كێلی سۆفت له زانكۆی واشنتن ده‌ڵێت: باڵنده‌كه قه‌له‌ره‌شێكی زه‌به‌لاحه، ئه‌و جووڵه‌یه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌دات ته‌نها خۆ خستنه به‌ر تیشكی خۆره، به‌ڵام گۆشه‌ی وێنه‌گرتنه‌كه ئه‌وه پیشان ده‌دات كه بێ پێیه ، له هه‌مانكاتیشدا باڵه‌كانی بۆ پشوودان دێنێته خواره‌وه.
شایانی باسه گرته ڤیدیۆكه له ناوچه‌ی ناگۆیا له وڵاتی ژاپۆن وێنه‌گیراوه‌و له‌لایه‌ن گیتارۆ سیمبسون بڵاو كراوه‌ته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.