دێڤید سیلڤا یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌رستی و ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا رایگه‌یاند له كۆتایی وه‌رزی داهاتوو ده‌ستبه‌رداری یانه ئینگلیزیه‌كه ده‌بێت
سیلڤا له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ماوه‌ی ده ساڵه له‌گه‌ڵ مانچسته‌ر ستی یاری ده‌كه‌م، بۆیه له وه‌رزی داهاتوو كۆتایی به كاروانی وه‌رزشی خۆم له‌گه‌ڵ ستیزێنز ده‌هێنم و روو له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی دیكه ده‌كه‌م، سیلڤا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا سهدوبیستو پێنج یاری ئه‌نجام داوه‌و براوه‌ی جامی جیهانی دووهه‌زاروده بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی و هه‌ردوو نازناوی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای دووهه‌زاروهه‌شت و دووههزارودوازدهشی له‌گه‌ڵ ماتادۆر بردۆته‌و
هه‌روه‌ها له ڕیزی مان سیتی سێسهدونهوهدوپێنج یاری ئه‌نجامداوه‌و چوار نازناوی پریمه‌رلیگ و دوو نازناوی جامی یه‌كێتی ئینگلته‌راو چوار نازناوی جامی یه‌كگرتووی پیشه‌گه‌رانی ئینگلته‌رای له‌گه‌ڵ تیپه‌كه به‌ده‌ستهێناوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.