Erbil 38°C پێنجشەممە 27 ئاب 16:10

دوای 48 کاتژمێر ئاگرەکەی سنوری دووکان کۆنترۆڵ کرا

له‌ئاگره‌كه‌دا نزیكەی 6000 هەزار دۆنم لە پوش و پاوان سوتا
کوردستان TV
100%


لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ عه‌مید هێمن كه‌مه‌رخان ئەفەندی،  بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای  سلێمانی ڕایده‌گه‌ێنێت ،  بەهۆكاری نادیار ماوەی 2 ڕۆژە  ئاگریكی بەرفراوان كەوتۆتەوە لەسنوری گوندی قەرەسرد لە قەزای دوكان.

ده‌شڵێت هەرچەندە مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دووكان لەیەكەم ساتی كەوتنەوەی ئاگرەكەوە بەردەوام لەهەوڵ و ماندووبوندابوون بۆ كوژانەوەی ئاگرەكە بەڵام بەهۆی سەختی ناوچەكە و بوونی ڕەشەبا و مەترسی مین و نەبوونی كەرەستەی پێویست و تایبەت بە كوژاندنەوەی ئاگر كۆنترۆڵی ئاگرەكە دژوار بوو، هەربۆیە  ئاگرەكە تەشەنەی كرد بۆ گوندەكانی (قەرانگوێ ، سێدەر ، كوێرەكان) و دەوروبەری خوشبەختانە توانرا لەماوەی 48 كاتژمێردا بەهاوكاری هاووڵاتیانی سنورەكەو ئاگركوژێنەوە كۆنترۆڵ بكرێت.

عه‌مید هێمن كه‌مه‌رخان ئەفەندی،  بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای  سلێمانی ڕاشیده‌گه‌ێنێت زیانی ئاگرەكە مەزندە دەكرێت بە سووتانی نزیكەی (6000) شەش هەزار دۆنم لە پوش و پاوان دەیان داری سروشتی  و تا ئێستاش هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نادیارە لێكۆڵینەوە لە بارەیەوە بەردەوامە .

11

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.