ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه و بڕیاره پۆستی وه‌زیری په‌روه‌رده و ژماره‌یه‌ك بریكاری وه‌زیر ده‌نگیان پێدرێت.
عادڵ عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به نوسراوێكی كه رۆژی چوارشه‌مه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی كردووه، هاوكات له گه‌ڵ ناردنی ناوی كاندیدی خۆی بۆ وه‌زراه‌تی پهروهردره، ناوی چه‌ند پاڵێوڕاوێكی دیكه‌شی بۆ بریكاری وه‌زیر و پله تایبه‌ته‌كان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ناردووه.
له نووسراوه‌كه زاهیده عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د عوبێدی وه‌ك كاندید بۆ پۆستی وه‌زیری په‌ره‌وه‌رده دیاری كراوه.
هاوكات عه‌لی عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوی بۆ پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق و ساڵح نوری خه‌له‌ف بۆ پۆستی سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی كاندید كراون.
هه‌وره‌ها محه‌مه‌د عه‌بدولمه‌هدی محه‌مه‌د ته‌قی بۆ پۆستی راوێژكاری سهروكوهزیران و فه‌یاز حه‌سه‌ن نههیمه و حامد یونس سالح زوبێعی بۆ پۆستی بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وت و عادل عه‌ریم ئه‌حمه‌د بۆ پۆستی بركاری وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كانزاكان كاندی كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.