سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له دانیشتنی ژماره (9)ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌مه رێكه‌وتی 2019/6/30، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه:
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
به‌پێی حوكمی بڕگه (سێیه‌م)ی مادده (18)، له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشـتنی ژماره (9)ى ئاسایى، ســـاڵی یه‌كه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق، له كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆى رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 2019/6/30، تكایه له‌كاتـی دیـاریكراودا ئاماده‌بن.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (9)ی ئاساییی رۆژی یه‌كشه‌مه رێكه‌وتی 2019/6/30ی راگه‌یاند، كه به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
به‌رنامه‌ى كار
به‌پێی حوكمی بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م) له مادده‌ى (16) و برگه‌ی (سَییهم) له مادده‌ی (18) و مادده‌كانی (47، 48، 52، 55، 56، 57)، له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (9)ى ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 2019/6/30 به‌م شێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: درێژكردنه‌وه‌ی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان, به‌پێی برگه‌ی (چواره‌م) له مادده‌ی (7)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.