راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و گه‌یاندنی سكاڵای هاووڵاتییانی شارى هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌وه‌رگرتن و هه‌ژماركردنی پاره‌ى ئاو به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ره‌مه‌كی، شاندێكی لیژنه‌ی ده‌سپاكی و كاروبارى په‌رله‌مان و سكاڵا له په‌رله‌مانی كوردستان، له‌سه‌ردانیان بۆ پارێزگای هه‌ولێر سه‌رجه‌مى ئه‌و سكاڵایانه‌ی كه له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه ئاراسته‌ی لیژنه‌كه كرابوون سه‌باره‌ت به‌دانانی پێوه‌رى ئاو بۆ ماڵان و وه‌رگرتن و هه‌ژماركردنی پاره‌ی ئاو به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ره‌مه‌كی، خسته به‌رده‌م پارێزگارى هه‌ولێر
راشیده‌گه‌یه‌نن دوای گفتوگۆكردنیان هه‌ردوولا به‌پێویستییان زانی كه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاوى هه‌رێم كۆببنه‌وه به‌وپێیه‌ی كه دوو لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارن به پرسه‌كه و په‌یوه‌ندیى راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایه هه‌یه كه ئه‌و پێوه‌رانه‌ی بۆ ماڵه‌كان داناوه.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.