هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند دوای هێرشه‌كه‌ى شه‌وی رابردوو بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانى لیوای 61 ى له‌نه‌خۆشخانه‌ى ئازادی كه‌ركوك له‌لایه‌ن چه‌كدارانى سه‌ر به‌رێكخراوی داعش.
به‌پێى كامێرای چاودێری ماڵان كه‌وێنه‌كان ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتوون، كۆمه‌ڵێك چه‌كدار له‌نزیك نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی كه‌ركوك ده‌رده‌كه‌ون و له‌كۆڵانه‌كانی سنوره‌كه ده‌سوڕێننه‌وه .
هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤى وتیشى: شه‌وی رابردوو له‌گۆڕستانى شۆریجه نزیك نه‌خۆشخانه‌ى ئازادی بەچەکی ئارپێچی هیرش کرایه سەر هیزەکانی بەردەم نەخۆشخانەی ئازادی بەهۆیەوه هاولاتیەکی مەدەنی برینداربوو .
هیزه ئەمنیەکانیش بۆ ماوەی 1 كاتژمێر ته‌قه‌یان به‌ده‌وروبه‌ری خۆیان كرد له‌ترسى هێرشى له‌ناكاوی چه‌كدارانى داعش .
له‌لایه‌كى دیكه‌وه له‌چه‌ند رۆژى رابردوو ده‌زگای هه‌واڵگری عێراقی ئاگاداری هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراقی كرده‌وه له‌پارێزگای كه‌ركوك له‌هێرشى له‌ناكاوی چه‌كدارانى داعش .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.