Erbil 38°C پێنجشەممە 27 ئاب 17:21

جێنشینى ئه‌بو زه‌بى پیرۆزبایى له‌ نێچیرڤان بارزانى ده‌کات

جه‌خت له‌ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئیماراتى یه‌كگرتووى عه‌ره‌بى و هه‌رێمى كوردستان كرایه‌وه‌
کوردستان TV
100%


له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ  نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئالنهه‌ییان جێنشینى ئه‌بو زه‌بى و جێگرى فه‌رمانده‌ى باڵاى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى ئیماراتى یه‌كگرتووى عه‌ره‌بى، پیرۆزبایى ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ به‌ڕێزیان كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.

لاى خۆیه‌وه‌  سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى شێخ محه‌مه‌د بن زایدى كرد و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگیرى و هاوكارییه‌كانى ئیماراتى یه‌كگرتووى عه‌ره‌بى دووپات كرده‌وه‌، به‌تایبه‌تیش بۆ ئاواره‌كانى عێراق له‌ هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها تیشكى خسته‌ سه‌ر ڕۆڵ و چالاكییه‌كانى ده‌سته‌ى مانگى سوورى ئیماراتى و دامه‌زراوه‌ى ئه‌لخه‌لیفه‌ بۆ هاوكاریى مرۆیى و سوپاسى هاوكارییه‌كانیانى كرد.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ پینجشه‌ممه‌ 27/6/2019 ئه‌نجام درا، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئیماراتى یه‌كگرتووى عه‌ره‌بى و هه‌رێمى كوردستان و بره‌ودان به‌ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوانیان كرده‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.