Erbil 38°C پێنجشەممە 27 ئاب 17:21

تۆمه‌تبارێک ده‌ستگیرکرا له‌ساڵی‌ 2016 وه‌ فه‌رمانی‌ ده‌ستگیرکردنی‌ هه‌یه‌

به‌فه‌رمانی‌ دادوه‌ر راگیراو په‌راوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ بۆ كرایه‌وه‌
کوردستان TV
100%


تیمه‌كانى بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌ختیاری‌ سه‌ر به‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر ده‌كه‌ن كه‌ له‌ساڵی‌ 2016وه‌ فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ هه‌یه‌و له‌یاسا هه‌ڵهاتووه‌.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ ناوی‌ (ن، س، ئـ) به‌مادده‌ی‌ 456 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ داواكراو بووه‌، به‌ڵام له‌شوێنی‌ نیشته‌جێبونی‌ خۆی‌ هه‌ڵهاتبو، له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌ختیارییه‌وه‌ توانرا له‌ناحیه‌ی‌ بازیان ده‌ستگیربكرێت‌و روبه‌روی‌ یاسا بكرێته‌وه‌.

راشیده‌گه‌یه‌نن له‌ئێستادا تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌فه‌رمانی‌ دادوه‌ر راگیراوه‌و له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌ختیارییه‌وه‌ په‌راوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ بۆ كراوه‌ته‌وه‌.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.