ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هه‌ردوو گوندی بڕەدێ و عاشقووڵکەی سەر بە شارەدێی سەنگەسەر له بناری قەندیل بۆردوومانکرد و بەهۆیەوە 4 کەس شه‌هیدبوون و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوونن کە هەموویان یەک خێزانن و له‌ناو ئۆتۆمبێلى خۆیاندا بوون.
به‌پێى شاهێدحالان، بۆردوومانەکە بۆ سەر دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تیۆتا مەرزیە و تیۆتا لاندکرۆزەر بووە و به هۆیه‌وه 4 كه‌س شه‌هید بوون، كه له دایك و باوك و منداڵیان بوون و 5 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون و برینداره‌كان گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵادزێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.