چه‌ند راوچییه‌ك توانیان پیاوێكی رووسی رزگار بكه‌ن كه وه‌ك "مۆمیا"ی لێهاتبوو له ئه‌نجامی هێرشێكی دڕندانه‌ی ورچێك و دواتر په‌لكێشكردنی بۆ نێو لانه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی دواتر وه‌ك ژه‌مێكی چه‌ور بیخوات.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "زه سه‌ن"ی بریتانی، پاش ئه‌وه‌ی سه‌گه‌كانی راو ده‌ستیان كرد به حه‌پین و نه‌یانویست له لانه‌ی ئه‌و ورچه ده‌ربچن كه به‌لایدا تێپه‌ربوون له دارستان، راوچییه‌كان حه‌شارگه‌كه‌یان پشكنی، له سه‌ره‌تا وایان زانی ئه‌وه‌ی ده‌یبینن "مۆمیای مرۆڤێكه"، به‌ڵام دواتر بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و پیاوه له‌ژیاندا ماوه و نه‌مردووه.
ئه‌و پیاوه رووسییه كه ناوی ئه‌لكسه‌ندره، نزیكه‌ی مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له ئه‌نجامی هێرشی ورچه‌كه له ناوچه‌ی "تۆوڤا" كه ناوچه‌یه‌كی دووره‌ده‌سته دووچاری برینی مه‌ترسیدار و كوشنده بوو.
ئه‌و پیاوه لاواز و شه‌كه‌ته ده‌سته‌جێ گوازرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و پزیشكان بۆیان ده‌ركه‌وت كه دووچاری شكان هاتووه له بربڕه‌ی پشتی.
له قسه‌كانی بۆ پزیشكان ئه‌لكسه‌نده‌ر وتی: "ئه‌و ورچه دڕنده‌یه توانی به‌سه‌رمدا زاڵ بێت و فڕێی نێو لانه‌كه‌ی خۆیم بدات و ماوه‌ی یه‌ك مانگ به‌و جۆره منی هێشته‌وه تا دواتر بم خوات.. من میزی خۆمم ده‌خوارده‌وه تا نه‌مرم".
راپۆرته‌كان ئاشكرایان كرد، پزیشكانی خۆجێیی ناتوانن چۆن ئه‌وه شیبكه‌نه‌وه كه سه‌رباری ئه‌و هه‌موو برین و شكانانه، ئه‌و پیاوه چۆن رزگاری بووه و نه‌مردووه.
جێی ئاماژه‌یه ورچه قاوه‌ییه‌كان، نێچیره‌كانیان داده‌كه‌ن تا دواتر بیانخۆن.
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
كوردستان تیڤی/كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.