سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا ناوچه‌ی برادۆستیان بۆردومان كرد و به‌هۆیه‌وه هاوڵاتییه‌ك شه‌هید بوو و یه‌كێكی دیكه‌ش كه برای شه‌هیده‌كه‌یه به سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پیی زانیارییه‌كان ئه‌و هاوڵاتییه‌ی شه‌هید بووه خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تییه و دانیشتووی گوندی دێگه‌یه.
به بیانووی بوونی بنكه و باره‌گاكانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه سوپای توركیا ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆردومان ده‌كات و هه‌ر له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا بۆ جاری دووه‌مه فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا خه‌ڵكی سڤیلی ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌نه ئامانج و ئیواره‌ی دوێنی پێنج شه‌ممه‌ش هه‌ر به‌هۆی بۆردومانی ئه‌و فرۆكانه‌وه سێ هاوڵاتی له بناری چیای قه‌ندیل شه‌هید بوون و پێنجی دیكه‌ش بریندار بوون.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.