Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 05:32

فراکسیۆنى پارتى پشتگیرى تەواو لە مانەوەى عادل عەبدولمەهدى دەکات

هەوڵێک بۆ دوورخستنەوەى عادل عەبدولمەهدى هەیە
کوردستان TV
100%

گوتەبێژى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى عێراق رایدەگەیەنێت، پارتى پشتیوانى لە مانەوەى عادل عەبدولمەهدى دەکات وەکو سەرۆکوەزیرانى عێراق، چونکە کەسێکە بەباشى لە رەوشى عێراق تێدەگات.

د. ئارام ناجى بالەتەیى گوتەبێژى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى عێراق بە باسنیوزى راگەیاند" هەوڵێک هەیە لە نێو کوتلە سیاسییەکانى عێراق بۆ دوورخستنەوەى عادل عەبدولمەهدى بە بیانووى جیا جیا، بەڵام فراکسیۆنى پارتى پشتگیرى تەواو لە مانەوەى سەرۆکوەزیرانى عێراق دەکات، چونکە پێمان وایە ناوبراو بەباشى لە رەوشى عێراق تێدەگات و دەزانێت گرفتى ئەو وڵاتە چییە، لەناو زۆربەى سیاسییەکانى عێراقیش تاکە کەسە لە چەمکى فیدڕالى بەتەواوى تێدەگات".

ئاماژەى بە ئەوەش کرد" ئاشکرایە لە کابینەى ئێستا بە سەرۆکایەتى عەبدولمەهدى قەبارەى کێشەکان بچووکترن، چونکە ناوبراو بڕواى بە دابەشکردنى دەسەڵات هەیە و دژى مەرکەزییەتەو پێچەوانەى شۆڤێنییەکانه‌و لایەنە شیعییەکانیش گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەى لەو قۆناغەدا ناتوانن رێکبکەون لەسەر کاندیدێک بۆ جێگرتنەوەى ناوبراو".

گوتەبێژى فراکسیۆنى پارتى ئەوەشى خستەڕوو" ئێستا ناوچەکە بە قۆناغێکى زۆر هەستیاردا تێدەپەڕێت بە هۆى ململانێ و ناکۆکى نێوان ئەمەریکا و ئێران، بۆیە ئەستەمە کەسێکى دیکە بتوانێت ئەو باڵانسە ڕابگرێت و نەبێتە لایەنگرى هیچ کامیان".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.