Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 05:32

سبه‌ى شاندێکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ده‌گاته‌ بەغدا

لەگەڵ سەرکردەکانی عێراق کۆدەبنەوە
کوردستان TV
100%

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، شاندێکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی پشتیوانی عێراق سەردانی بەغدا دەکات.

ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، سبەی شەممە 29-6-2019 شاندێکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەردانی بەغدا دەکەن و لەگەڵ سەرکردەکانی عێراق کۆدەبنەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، سەردانی شاندەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەچوارچێوەی هەنگاوەکانە بۆ پشتیوانیکردنی عێراق و سەردانەکەشیان لەسەر داوای حکومەتی عێراقە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.