فاتیح مەولەوی زادە، سکرتێری پێشووی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، له‌پێناو رزگاركردنى ژیانی منداڵێکی شارى هەولێر، پارچه‌یه‌ك له جگەری خۆى به‌و منداڵه به‌خشییوه.
له‌م باره‌وه ناصح مه‌وله‌وى براى فاتیح مه‌وله‌وى، بە مالپه‌رى کوردستان تیڤی رایگەیاند" دوای ئەوەی، ژیانی منداڵێکی کورد له هه‌ولێر كه‌وته مەترسی و پزیشکى پسپۆریش به كه‌سوكارى راگەیاندووە، ئەگەر کەسێک پارچەیەک لە جگەری خۆی پێ نەبەخشێت، ئه‌وا منداله‌كه‌یان گیانى لەدەست دەدات، بۆیه فاتحى براى ئه‌و هه‌واله ده‌زانێت و به‌په‌له بڕیار دەدات پارچەیەک لە جگەری خۆی بەو منداڵە ببه‌خشێت و ژیانی لە مردن رزگار بکات.
وتیشى" منداله‌كه ناوی (هەنگاو عارف)ه و منداڵی خانەوادەیەکی هەژاری شارى هەولێرە و هیچ په‌یوه‌ندى خزمایه‌تى له‌گه‌ل فاتح مه‌وله‌ویدا نییه‌و پێشتیریش یه‌كتریان نه‌ناسیوه، به‌لام ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ریه‌ى مه‌وله‌وى له‌پێناو مرۆڤایه‌تیدا كردووه‌و هیچ مه‌به‌ستێكى تر‌ى نه‌بووه.
ناصح مه‌وله‌وى بۆ مالپه‌رى كوردستان تیڤی هه‌روه‌ها وتیشى" دوێنێ هه‌ردووكیان بۆ ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى پێكه‌وه سه‌ردانى وولاتى هیندستانیان كرد‌و ئەمڕۆ هه‌ینى 28/06/2019، له نه‌خۆشخانه‌یه‌كى هیندستان نەشتەرگەری بو ھەردووکیان ئەنجام دراوەو بارى ته‌ندروستیان تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واله باشه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ش سه‌ركه‌وتوو بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.