Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 05:32

حەلبوسی: دەستدرێژی بۆ سەر نێردە دیبلۆماتییەکان بەلای عیراقەوە هێڵی سورە

سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق و بەحرەین په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا
کوردستان TV
100%

سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا بەحرەینییەكەی ئەنجام دەدات و ڕایدەگەیەنێت، دەستدرێژی بۆ سەر نێردە دیبلۆماتییەكان و سەلامەتی ئاسایشیان بەلای عیراقەوە هێڵی سورە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق بڵاویكردەوە، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەڕلەمانى عێراق ئەمرۆ هەینی، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ فەوزییە عەبدوڵا زینل، سەرۆكی پەڕلەمانی بەحرەین ئەنجامدا.

لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا حەلبوسی ڕایگەیاندووە، خۆپیشاندان مافێكی ڕەوایە لەسەرجەم سیستمە دیموكراتییەكان، بەڵام دەستدرێژی بۆ سەر نێردە دیبلۆماتییەكان و سەلامەتی ئاسایشیان بەلای عیراقەوە هێڵی سورە و ڕێگە پێدراو نییە بەهیچ جۆرێك.

ڕوونیشیكردەوە، ئیدانەی فەرمی و جەماوەری هەیە بۆ ئەو جۆرە كردەوانە، كە لە دەرەوەی یاسان و هەڕەشەیە بۆ سەر نێردە دیبلۆماتییەكان و ئاسایش و سەلامەتی كارمەندەكانیان.

وتیشی" ئەو جۆرە كردەوانە لەدەرەوەی یاسان و خوازیارن كاریگەری لەسەر پەیوەندییەكان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی بەشێوەیەكی گشتی و بەحرەین بە تایبەتی دروست نەكات بە تایبەت دوای هەنگاوە گەورەكان بۆ كرانەوە بە ڕووی وڵاتانی عەرەبی و ئیقلیمی و تەئكیدی كردەوە لەسەر بەردەوامبوونی پەڕلەمان لە هەوڵەكانی بۆ پتەوكردنی پەیوەندییە پەرلەمانییەكانی عەرەبی و وڵاتانی ئاسیا و نێودەوڵەتی بەو جۆرەی خزمەت بە گەلان دەكەن.

حەلبوسی جەختیشی كردەوە، پەڕلەمانی عیراق هەموو ڕێوشوێنە توند و بەپەلەكانی گرتوەتەبەر بۆ دەستگیركردنیان و ڕەوانەكردنیان بۆ دادگا و دەستەبەركردنی پاسەوانی پێویست بۆ تەلاری باڵیۆزخانەكە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.