رائید بێوار عه‌بدولعه‌زیز ، به‌رپرسی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رگریی شارستانی دهۆك، رایگه‌یاند: دره‌نگانی ئێواره‌ی دوێنێ له سنووری گوندی گۆفكێی سه‌روو له سنووری ناحییه‌ی باتیفا سه‌ربه قه‌زای زاخۆ پێنج كه‌سی یه‌ك خێزان له رووباری خابوور خنكان و تا ئێستا ته‌رمی سێ كه‌س دۆزراونه‌ته‌وه و ته‌رمی دووی دیكه‌ش له نێو ئاوی رووباره‌كه ماون و ژێرئاوگهڕهكانی تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌یانن.
بێوار عه‌بدولعه‌زیز ئاشكرای ده‌كات كه ئه‌و پێنج كه‌سه‌ی له رووباره‌كه خنكاون ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن و به مه‌به‌ستی گه‌شتكردن چوونه‌ته كه‌ناری رووباری خابوور و دوای ئه‌نجامدانی مه‌ڵه‌وانی هیچ كامێكیان له شه‌پۆلی ئاوی رووباره‌كه رزگاریان نابێت و ده‌خنكێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.