له‌میانی یاریه‌كانی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی كوپا ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی فه‌نزوێلا به‌ده‌ست هێنا و خۆی گه‌یانده یاری پێش كۆتایی
له‌گێمی یه‌كه‌م و له‌خوله‌كی ده لاوتارۆ مارتینز گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ تانگۆ تۆماركرد، دوابه‌دوای ئه‌و گۆڵه هه‌ردوولا چه‌ندین هێرشیان برده سه‌ر گۆڵی یه‌كتر، به‌ڵام هه‌وله‌كانیان بێ ئاكام بوو و گێمی یه‌كه‌م به‌گۆلێكی خاوێن به‌كۆتاهات، له‌گێمی دووه‌م ئاستی هه‌ردوولا هاوسه‌نگ بوو
له‌خوله‌كی حه‌فتاو چوار جیۆڤانی لۆسیلسۆ له‌ده‌رفه‌تێكدا توانی گۆڵی دووه‌می هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین تۆمار بكات، به‌مجۆره یاریه‌كه به‌سه‌ركه‌وتنی كورانی تانگۆ به‌دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر به‌كۆتاهاتوو خۆیان گه‌یانده یاری پێش كۆتایی، جێگای باسه به‌م بردنه‌وه‌یه له‌قۆناغی پێش كۆتایی یاری كلاسیكۆی جیهان له‌نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و ئه‌رژه‌نتین به‌رێوه‌ده‌چێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.