له‌یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی كۆپا ئه‌مه‌ریكا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی كۆلۆمبیا و چیلی رووبه‌رووی یه‌ك بونه‌وه
یاریه‌كی ئاست به‌رز له‌نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده به‌رێوه‌چوو، هه‌ڵبژارده‌ی چیلی توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات، به‌ڵام دوای گه‌ڕانه‌وه بۆ سیسته‌می ڤار ناوبژیوان گۆلێ یه‌كه‌می به‌بیانوی ئۆفساید ره‌تكرده‌وه و گۆڵی دووه‌میش تۆپ به‌ده‌ستی یاریزان دهكهوێی به‌ر له‌وه‌ی بچێته ناو گۆڵ، ئه‌وه‌بوو ماوه‌ی یاسایی هیچ لایه‌كیان نه‌یانتوانی بگه‌نه تۆری گۆلی یه‌كتر و یاریه‌كه به‌بێ گۆڵ به‌یه‌كسان بوون به‌كۆتاهات، یاریه‌كه چووه لێدانی سزای یه‌كلاكه‌ره‌وه
هه‌ڵبژارده‌ی چیلی هه‌ڵگری دوو نازناوی رابردوو توانی به‌ئه‌نجامی پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌چوار گۆڵ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێـ و خۆی بگه‌یه‌نێته یاری پێش كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی كوپا ئه‌مه‌ریكا، چیلی یاری داهاتووی له‌چوار گۆشه‌ی زێرین له‌به‌رامبه‌ر براوه‌ی یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی پیرۆ و ئۆرگوای ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.