له درێژه‌ی ڕكابه‌ریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می سیی و دووه‌مین پاڵه‌وانێتی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیای دووهه‌زارونۆزده بۆ تۆپی پێ كه میسر میوانداری كردووه‌و له گه‌ڕی دووه‌می گڕوپی پێنجه‌مدا
هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی تونس و مالی به گۆڵێك یه‌كسان بوون، له گێمی یه‌كه‌مدا، هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ به‌رامبه‌ر بوون، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ستدا، یاریزان دیادی ساماسیكۆ گۆڵێكی بۆ مالی به لێدانی كۆرنه تۆماركرد، دوای ئه‌م گۆڵه‌ش یاریزانانی تونس كه‌وتنه‌خۆو فشارێكی توندیان خسته‌ر سه‌ر گۆڵی ڕكابه‌ره‌كه‌یان، تا له خوله‌كی حه‌فتادا، یاریزان وه‌هبی ئه‌لخه‌زری گۆڵی به‌رامبه‌ری تونسی به لێدانی ڕاسته‌وخۆ به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه
به‌م ئه‌نجامه‌ش كۆی خاڵه‌كانی مالی له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گڕوپی پێنجه‌م بۆ چوار خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و تونسیش بووه خاوه‌نی دوو خاڵ و له پله‌ی دووه‌می گڕوپه‌كه دێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.