ئه‌لێكس ئه‌یوبی یاریزانی یانه‌ی ئارسناڵ و هه‌ڵبژارده‌ی نیجێریا ڕایگه‌یاند كه تیپه‌كه‌ی به پلانێكی تۆكمه ڕكابه‌ریه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیای دووهه‌زارونۆزده ئه‌نجامده‌دات و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه ببه‌نه‌وه
ئه‌یوبی له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی ئێس ئێن تیڤی له شاری ئه‌سكه‌نده‌ریه‌ی میسر ئاشكرای كرد كه بۆ هه‌ر یاریه‌كی جامی ئه‌فریقیا پلانی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه‌و خۆشحاڵی خۆشی ده‌ربڕی به‌وه‌ی له گڕوپێكی سه‌ختدان، توانیان دوو سه‌ركه‌وتن له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی بۆرۆندی و كینیا تۆماربكه‌ن و تیپه‌كه‌یان بگه‌یه‌ننه قۆناغی شازده
له‌باره‌ی ئارسناڵیش ئه‌یوبی ڕوونی كرده‌وه كه ئامانجی یه‌كه‌می یانه له‌نده‌نیه‌كه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ڕكابه‌ریه‌كانی چامپیۆنس لیگ و بۆ وه‌رزی نوێش هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌نجامی باش و نازناوی یۆرۆپالیگ و پێشبڕكێ ناوخۆیه‌كان به‌ده‌ست بێنن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.