له ڕێوڕه‌سمێكدا له یاریگای وان‌دا میترۆپۆلیتانۆ له مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا، یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌فه‌رمی ماركۆس یۆریێنتی یاریزانه نوێیه‌كه‌ی پێشكه‌شی میدیاكان كرد
یۆریێنتی له یانه‌ی ڕیال مه‌دریده‌وه به گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ په‌یوه‌ندی به ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید كرد‌و له ڕیزی تیپه نوێیه‌كه‌شیدا درێسی ژماره چوارده‌ی پێبه‌خشرا، ئێنریكی سێریزۆ سه‌رۆكی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه بوو، لای خۆشیه‌وه یۆریێنتی له‌كاتی پێشكه‌شكردنیدا له‌به‌رده‌م میدیاكان ڕایگه‌یاند كه شێوازی ڕاهێنه‌رایه‌تی دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنه‌ری ڕۆخی بلانكۆس و پڕۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی یانه‌كه هۆكاری سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندیكردنی به ئه‌تله‌تیكۆ بوو، یاریزانه‌كه گوتیشی، له‌و كاته‌ی داوام لێكرا په‌یوه‌ندی به ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید بكه‌م، ده‌ستبه‌جێ و به‌بێ دوو دڵی داواكه‌م په‌سه‌ندكردو دڵنیام له‌وه‌ی بڕیارێكی دروستم داوه به‌وه‌ی په‌یوه‌ندیم به تیپێكی گه‌وره‌ی وه‌ك ئه‌تله‌تیكۆ كردووه، یۆریێنتی ئاشكراشی كرد كه هه‌رچی له‌توانایدا بێت پێشكه‌شی ده‌كات بۆ یارمه‌تیدانی یانه‌كه‌ی و بردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م نازناوه‌كان له ڕیزه‌كانیدا، خۆشحاڵی خۆشی ده‌ربڕی به پۆشینی درێسی ژماره چوارده كه پێشتر هه‌مان درێسی دیێگۆ سیمیۆنی و گابی فێرناندیزو ڕۆدریگۆ هێرناندیز بووه له پێكهاته‌ی یانه‌كه‌دا، ماركۆس یۆریێنتی ته‌مه‌ن بیستوچوار ساڵ ده‌ستپێكی كاروانی یاریكردنی له تیپی دووه‌می ڕیال مه‌درید بووه‌و له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئیسپانیا یاری كردووه، به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباس بڕی گرێبه‌ستی ئه‌م ناوه‌ڕاستكاره له‌گه‌ڵ ئه‌تله‌تیكۆ چل ملیۆن یۆرۆیه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.