له ئاكامی ھێرشێكی داعش بۆسه‌ر كاروانێكی ھێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، چوار پۆلیس فیدراڵ كوژران و برینداربوون.
نه‌قیب سه‌عد محه‌مه‌د، ئه‌فسه‌ر له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سه‌ڵاحه‌ددین رایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعش ھێرشیانكرده سه‌ر كاروانێكی ھێزه ئه‌منییه‌كان له ناوچه‌ی فه‌رحاتییه رۆژئاوای قه‌زای به‌له‌د باشووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین.
به گوته‌ی سه‌عد محه‌مه‌د له ئاكامی ھێرشه‌كه‌دا، پۆلیسێكی فیدراڵ كوژراوه و سێی دیكه‌ش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.