به‌گوتی خانه‌واده‌كه‌ی، جه‌واد كازم شبل سوڵتان، یاریده‌ده‌ری فه‌رمانده‌ی لیوای 29ی ئهنسارولحوجه له حه‌شدی شه‌عبی، به‌هۆی ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆره‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها به‌پێی میدیای عێراقی نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی به‌یاع له به‌غدا، چه‌ند كاتژمێرێك لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ناوبراو كردووه‌و له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دانێكی زۆر توندا، گیانی له‌ده‌ستداوه.
له‌مباره‌یه‌وه حه‌سه‌ن شبل سوڵتان، كه ده‌كاته‌ی مامی جه‌واد كازم رایگه‌یاندووه: برازاكه‌م له‌لایه‌ن ئاسایشی حه‌شد بانگ كراوه‌و بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ له‌لایه‌ن ئاسایشی حه‌شده‌وه له به‌غدا راگیراوه، دواتر بۆ رۆژی سێیه‌م ره‌وانه‌ی نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی مادده هۆشه‌به‌ره‌كان لهكهرخ كراوه.
ده‌شڵێت: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، برازاكه‌م به تۆمه‌تی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراوه‌و له كاتژمێر 12ی شه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كردووه‌و كاتژمێر پێنجی به‌ره‌به‌یان گیانی له‌ده‌ستداوه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.