Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 20:36

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی مامۆستا عه‌بدولغه‌نی عه‌لی یه‌حیا ده‌کات

خوالێخۆشبوو تەمەنێکی زۆری بەخشییە کایەی نووسین و ڕۆژنامەنووسی
کوردستان TV
#7
100%


به‌بۆنه‌ی کۆچی دواییی مامۆستا عه‌بدولغه‌نی عه‌لی یه‌حیای نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسه‌وه‌، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان په‌یامێکی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی کرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تی:

کۆچی دواییی نووسەر و ڕۆژنامەنووس مامۆستا عەبدولغەنی عەلی یەحیا خەمباری کردین. پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی خانەوادەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو، کەسوکار و دۆست و هاوڕێیانی و سەرجەم ڕۆژنامەنووسانی کوردستان دەکەین.

خوالێخۆشبوو تەمەنێکی زۆری بەخشییە کایەی نووسین و ڕۆژنامەنووسی و لەم بوارەدا خزمەتێکی زۆری پێشکەش کرد.

ئارامی بۆ گیانی مامۆستا و سەبووری و دڵنەوایی بۆ خانەوادە و کەسوکاریان، هاوبەشی خەمیانین.

نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
2019/6/29

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.