وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به پێدانی كاره‌با بۆ هاووڵاتیان بڵاوكرده‌وه ده‌ڵێت: كه له مانگه‌دا زۆرترین كاره‌بای نیشتمانی دراوه به هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی كه رۆژانه زیاتر له 19 كاتژمێر بووه و كه‌مترین كاره‌باش دراوه به هاووڵاتیانی پارێزگای دهۆك كه رۆژانه 14 كاتژمێر بووه.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
ماوه‌یه‌كه له رێگه‌ی هه‌ندێك كه‌ناڵی راگه‌یاندن و كه‌سانی نابه‌رپرسه‌وه ده‌نگۆی خراپی دابه‌شكردنی به‌شه كاره‌بای پارێزگاكانی كوردستان بڵاوده‌بێته‌وه، هه‌ربۆیه وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌پێویستی ده‌زانێت نادروستی ئه‌م هه‌واڵانه ره‌تبكاته‌وه‌و راستیه‌كان به‌داتا و ژماره بۆ هاونیشتمانیان بڵاوبكاته‌وه، به‌تایبه‌تی كه وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه‌و به‌وپه‌ڕی دادپه‌روه‌رییه‌وه توانیوێتی به‌شه كاره‌بای پارێزگاكانی كوردستان دابه‌ش بكات، دیاریكردنی هه‌موو ئه‌م رێژه‌و داتایانه‌ش له رێگه‌ی دیراسه‌ت و پێشنیاری تیمێكی راوێژكاریی و شاره‌زا بووه له‌وه‌زاره‌تی كاره‌با به ره‌زامه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای پارێزگاكانی كوردستان ، هه‌موو ئه‌م كارانه‌ش به‌داتاو ژماره له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنترۆڵی ناوه‌ندی هه‌رێم سه‌لمێندراوه، كه له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه كاره‌با به‌سه‌ر پارێزگاكانی كوردستاندا دابه‌شكراوه:
- پارێزگای هه‌ولێر 1129 مێگاوات له‌كاتێكدا خواست له‌سه‌ر كاره‌با 1800 مێگاوات بووه.
- پارێزگای سلێمانی 753 مێگاوات و گه‌رمیان 138 و چه‌مچه‌ماڵ 50 مێگاوات و كارگه‌كانی سلێمانی 200 مێگاوات كاره‌با، واته كۆی گشتی ئه‌و كاره‌بایه‌ی دراوه به پارێزگای سلێمانی بریتی بووه له ( 1141) مێگاوات، له‌كاتێكدا خواست له‌سه‌ر كاره‌با 1200 مێگاوات بووه‌و له‌گه‌رمیان 160 مێگاوات بووه.
- پارێزگای دهۆك 559 مێگاوات، خواست له‌سه‌ر كاره‌با 900 مێگاوات بووه.
سه‌ركه‌وتوویی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ش له‌كاتی جێبه‌جێكردن و وه‌رگرتنی داتا‌و ژماره‌كان ده‌رده‌كه‌وێت به‌وه‌ی له‌م مانگه‌دا به‌پێی داتاكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنترۆڵی ناوه‌ندی هه‌رێم به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه كاره‌بای نیشتمانی دراوه به‌هاوڵاتیان :
1- پارێزگای سلێمانی به‌تێكڕا 19.46 كاتژمێر ( گه‌رمیان 21 كاتژمێر).
2- پارێزگای هه‌ولێر به‌تێكڕا 18 كاتژمێر.
3- پارێزگای دهۆك 14 كاتژمێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.