ئەندامێكی لیژنەی مافەكانی مرۆڤ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگهیاند: لە عێراقدا لە 80%ی سزادراوان بە سزایی لەسێدارەدان و زیندانیكردنی هەتاهەتایی، بێتاوانن.
وەحیدە ئەلجومەیلی ئەندامی لیژنەی مافەكانی مرۆڤ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە بەغدا ڕایگەیاند: لە 80%ی سزادراوان كە بە لەسێدارەدان و زیندانیكردنی هەتاهەتایی سزادراون بێتاوانن و لە ژێر ئازار و ئەشكەنجەدا دانیان بەو تاوانەدا ناوە كە خراونەتە پاڵیان.
داوادەکات بە مادەی نۆیەمی یاسای لێبوردنی گشتیدا بچنەوە، بەهۆکاری ئەوەی زۆرینەی ئەوکەسانەی حوکمی لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوە بێتاوانن.
هەروەها گوتیشی: بەشێكی زۆر لە دەستبەسەركراوان بە رێگای دوور لە مرۆیی و ئاكاری دەستبەسەركراون و تۆمەتیان خراوەتە پاڵ.
ئەندامەكەی لیژنەی مافەكانی مرۆڤ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای هەمواركردنەوەی مادەی نۆیەمی یاسای لێبوردنی گشتیی دەكات كە پەیوەندیدارە بە دووبارە دادگاییكردنەوەی سزادراوان.
ئەمە لەکاتێکدایە کە بەهۆی شەڕی داعشەوە چەندان هەزار کەس دەستگیرکراون و بە تۆمەتی جۆراو جۆر سزای زیندانی هەتاهەتای و لەسێدارە دانیان بۆ دەرچووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.