پۆلیسی ئیسرائیل هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵی فادی ئه‌لحه‌مدی وه‌زیری كاروباری قودس له ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی فه‌ڵه‌ستین، فادی ئه‌لحه‌مدی و ده‌ستگیریكرد.
ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی فه‌ڵه‌ستین WAFA بڵاویكرده‌وه، به‌یانی ئه‌مڕۆ پۆلیسی ئیسرائیل هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی ئه‌لحه‌مدی و ده‌ستگیریكردووه.
هه‌روه‌ها پۆلیسی ئیسرائیل پشكنینیان له ماڵه‌كه‌دا ئه‌نجامداوه و ده‌ستیان به‌سه‌ر ته‌له‌فۆنه‌كانیدا گرتووه.
سه‌باره‌ت به‌ڕووداوه‌كه تا ئێستا پۆلیسی ئیسرائیل روونكردنه‌وه‌ی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.