نوێكراوه‌ته‌وه ..
سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2019/6/30، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منی نبی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (9)ی ئاسایی خولی به‌هاره له ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه خوێندرایه‌وه كه بریتی بوو له درێژكردنه‌وه‌ی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌پێی بڕگه‌ی (چواره‌م) له ماده‌ی (7)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌روه‌ها كۆنووسی دانیشتنی پێشوو و ناوی ئه‌ندامانی ئاماده‌نه‌بوو و مۆڵه‌تپێدراو خوێندرایه‌وه.
دواتر به‌پێی خاڵی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه، له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه پێشنیاری سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ درێژكردنه‌وه‌ی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌پێی بڕگه‌ی (چواره‌م) له ماده‌ی (7)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به 84 ده‌نگ پێشنیاره‌كه په‌سندكراو بریاردرا خولی گرێدانی دانیشتنه‌كانی به‌هاره بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ درێژبكرێته‌وه. به‌مشێوه‌یه كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه‌ی هات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.