Erbil 38°C پێنجشەممە 27 ئاب 19:51

کۆلێژی پۆلیس ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

‌لەسەر کردنەوەی خولی ئەفسەران و مه‌رج و ڕێنماییه‌كان
کوردستان TV
100%


 له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، راگرایه‌تی كۆلێژی پۆلیس له‌ سلێمانی  بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌هه‌ندێك په‌یج و سایت هه‌واڵی كردنه‌وه‌ی خول و مه‌رج و ڕێنماییه‌كان بۆ ساڵی (2019 - 2020) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، وه‌كو كۆلێژی پۆلیس به‌هه‌موو لایه‌كی ڕاده‌گه‌یه‌نین كه‌ ئه‌و هه‌واڵانه‌ هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌ كۆلێژه‌كه‌مانه‌وه‌ نیه‌ و دووره‌ له‌ ڕاستیه‌وه‌.

 راشیده‌گه‌یه‌نن  تائێستا هیچ به‌رنامه‌یه‌ك نیه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی خولی نوێی ئه‌فسه‌ری، هه‌ركاتێك خولی ئه‌فسه‌ری كرایه‌وه‌ به‌ فه‌رمی له‌ په‌یج و سایتی كۆلێژ بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.