سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشی پارێزگای دیاله ڕایگه‌یاند چه‌كدارانی داعش به قه‌ناس هێرشیان كرده‌سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی له گوندی عه‌لیاوه له ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی خانه‌قین و به‌وهۆیه‌وه كه‌سێك له حه‌شدی شه‌عبی كوژراوه و دووی دیكه‌ش برینداربوون.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشیكرد حه‌شدی شه‌عبی له‌و ده‌وروبه‌ره داوای به‌هاناوه‌چوونی له هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه، چونكه ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بووه هێرشه‌كه‌ی داعش په‌ره‌بسه‌نێت.
به‌گوێره‌ی زانیاری ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هێزه ئه‌منییه‌كان به‌په‌له گه‌یشتونه‌ته ناوچه‌كه و كۆنتڕۆڵیان كردووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.