چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاویانكرده‌وه خۆپێشاندان له به‌سڕه دووباره ده‌ستیپێكرده‌وه به هۆی ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كانی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه جێبه‌جی نه‌كراون، به‌تایبه‌ت له‌م وه‌رزی گه‌رمایه‌دا كه گه‌وره‌ترین كێشه‌ی خۆپێشانده‌ران له‌به‌ر نه‌بوونی كاره‌با و ئاوه.
سه‌باره‌ت به خۆپێشاندانی به‌سڕه چه‌ند شایه‌تحاڵ ڕایانگه‌یاند له‌و خۆپێشاندانه‌دا شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپێشانده‌ران ڕوویدا و به‌وهۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ده‌ستگیركران و چه‌ند كه‌سێكیش برینداربوون.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌سڕه پێشتر له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاندبوو ده‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی خۆپێشاندان داوای مۆڵه‌تی فه‌رمی بكرێت له‌ڕێگه‌ی نووسینگه‌ی پارێزگاوه كه سه‌رۆكی ئه‌نجو‌مه‌نی باڵای ئه‌منییه له‌و پارێزگایه، له به‌یاننامه‌كه‌دا ڕوونیشكراوه‌ته‌وه كه ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه تیرۆریستان و ئاژاوه‌گێڕان دزه بكه‌نه ناو خۆپێشاندانه‌كان و به‌لاڕێدا بیبه‌ن، هه‌ر بۆیه بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی ئه‌و پارێزگایه و پاراستنی ژێرخانی ئابووری ده‌بێت لایه‌نێكی ناسراو هه‌ستێت به‌و داواكاریه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی خۆپێشاندانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی هێمنانه، چونكه داواكارییه‌كانیان مافی ڕه‌وای خۆیانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.