كه‌لسوم شوان په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 30 ى 6 ى 2019 ، كچێكی تەمەن 9 ساڵ بە ناوی روقیە حوسێن عەلی كە خەڵكی ناحیەی بەرتللەی سەر بە پارێزگای نەینەوایە لە ھاوینەھەواری بێخاڵ كەوتە ناو ئاو و خنكا.
رائید كاروان میراوده‌لی ئه‌فسه‌ری به‌رگری شارستانی سوران به كوردستان تیڤی راگه‌یاند خانه‌واده‌یه‌كی دانیشتووی به‌رتله سه‌ر به‌پارێزگای موسڵ به مه‌به‌ستی گه‌شت و سه‌یران هاتونه‌ته هاوینه‌هه‌واری بێخال مندالێكیان به روقیا حوسێن علی كه‌وته ناو ئاو و خنكا
وتیشى له‌ئێستادا له‌لایه‌ن تیمه‌كانى به‌رگری شارستانی سۆران و رواندزو خه‌لكی ناوچه‌كه سه‌رقاڵی گه‌ڕانن به دوای ته‌رمی منداڵه خنكاوه‌كه
كه‌لسوم شوان په‌یامنێری كوردستان تیڤى وتیشى ، له ڕۆژانی پشووی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانیش به هه‌مان شێوه مندالێكی عه‌ره‌ب كه‌وته ناو ئاوی بێخاڵهوهو تاكو ئێستاش سه‌ره‌رای هه‌وڵه‌كان نه‌توانراوه ته‌رمه‌كه‌ی بدوزرێتهوهوه
وتیشى له ماوه‌ی مانگی 6 مانگی رابردوو حهوتهمین ڕووداوی خنكانه له رووباره‌كانی سنوری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سۆران رووده‌دات
وێنه‌ى كچه خنكاوهى ئه‌مرۆ
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.