له دوا یاری قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاله‌وانێتی جامی كۆپا ئه‌مه‌ریكا هه‌لبژارده‌ی پیرۆ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هه‌لبژارده‌ی ئۆرۆگوای تۆمار كرد‌و خۆی گه‌یانده چوار گۆشه‌ی زێرین
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای بیرنام بۆكۆ ئه‌رینا به‌رێوه چوو، تیایدا به درێژایی ماوه‌ی یاسایی یاریه‌كه یاریزانانی هه‌ردوو تیپ هه‌ولیان ده‌دا بگه‌نه سه‌ر گۆلی ركابه‌ره‌كه‌یان و گۆل تۆمار بكه‌ن ، هه‌رچه‌نده ئۆرگوای دوو گۆلی له ریگای یاریزانان كاڤانی و سوارێز تۆمار كرد. به‌لام دوای گه‌رانه‌وه بۆ سیسته‌می ڤار هه‌ردوو گۆل به هۆی ئۆفسایده‌وه ره‌ت كرایه‌وه .
یاریش به‌بێ تۆمار كردنی گۆل كۆتایی پێ هات ، له لێدانه‌كانی یه‌كلایی كه‌ره‌وه له خالی سزا سه‌رجه‌م یاریزانان گۆلیان تۆمار كرد ته‌نها لویس سوارێز نه‌بێت كه نه‌یتوانی گۆل تۆمار بكات و یاریش به ئه‌نجامی پێنج گۆل به‌رامبه‌ر به چوار گۆل له سوودی هه‌لبژارده‌ی پیرۆ كۆتایی پێ هات و ئۆرگوای ماڵئاوایی كرد‌و پیرۆش له چوار گۆشه‌ی زێرین له‌به‌رامبه‌ر هه‌لبژارده‌ی شیلی یاری ده‌كات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.