هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی هۆڵه‌ندا گه‌یشتنه قۆناغی پێش كۆتایی مۆندیالی خانمان بۆ تۆپی پێ كه فه‌ڕه‌نسا میوانداری كردووه، له قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی هۆڵه‌ندا به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی ئیتاڵیای برده‌وه
دوای ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌م به‌یه‌كسان بوونی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده بێ گۆڵ، له گێمی دووه‌م و له ئاكامی زنجیره‌یه‌ك هێرشی یه‌ك له دوای یه‌كی كچانی هۆڵه‌ندا بۆ سه‌ر گۆڵی ئاتزۆری و له خوله‌كی حه‌فتادا، كچه یاریزان ڤیڤیان میدێما گۆڵێكی بۆ هۆڵه‌ندا به لێدانی سه‌ر تۆماركرد، دوای ئه‌م گۆڵه‌ش فشاره‌كانی خانمانی هۆڵه‌ندا بۆ سه‌ر گۆڵی ئیتاڵیا درێژه‌ی هه‌بوو، تا له خوله‌كی هه‌شتادا، كچه یاریزان ستێفانی ڤان دێر گرات گۆڵی دووه‌می هۆله‌ندای هه‌ر به لێدانی سه‌ر به‌ده‌ستهێناو ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی هات
به‌م بردنه‌وه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی هۆڵه‌ندا گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی جامی جیهانی دووهه‌زارونۆزده‌ی خانمان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.