Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 20:37

مەسرور بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی مامۆستا عه‌بدولغه‌نی عه‌لی یه‌حیا ده‌کات

هاوبەشی خەمتانین
کوردستان TV
#7
100%


به‌هۆی کۆچی دوایی مامۆستا عه‌بدولغه‌نی عه‌لی یه‌حیای نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسه‌وه‌، به‌ڕێز مەسرور بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، په‌یامێکی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی کرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تی:

خانەوادەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو عەبدولغەنی عەلی یەحیا
‏‎
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و رۆژنامەنووس عەبدولغەنی عەلی یەحیامان پێگەیشت، هاوبەشی خەمتانین، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوە و خزم و کەسوکار و دۆستانی خوالێخۆشبوو دەکەین.

لە خوای گەورە داواکارین بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبووری و دڵنەواییش بە هەموو لایەک ببەخشێ.

‏‎‎کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو بۆ بواری رۆژنامەنووسی کوردی زیانێکە، بەڵام کارە رۆژنامەنووسیەکان و بەرھەمە ئەدەبییەکانی ھەمیشە یادی خوالێخۆشبوو بە زیندوویی دەھێڵنەوە.

انا للە و انا الیە راجعون

براتان
مەسرور بارزانی

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.