Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 20:36

سه‌رمایه‌دارێکی عه‌ره‌ب یەک ملیار دینار بە ژمارە یەکی تابڵۆی هەڵەبجە دەدات

ژمارە تایبەتەکانی تابلۆی عێراق هەڵەبجە دەخرێنە زیادکردنى ئاشكراوە
کوردستان TV
#7
100%


بەڕێوەبەری ھاتوچۆی پارێزگای ھەڵەبجە رایگه‌یاند: ھاووڵاتییەکی عەرەب زیاتر لە 1 ملیار دیناری داوە بە ژمارە 1ی تابلۆی ئۆتۆمبێلی پارێزگای ھەڵەبجە.

عمید حسن عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە لەلێدوانێکی تایبەت بە كوردستان تیڤی رایگه‌یاند هاووڵاتیەکی سه‌رمایه‌داری عەرەب ئەمڕۆ داوای  ژمارە یەکی 1 تابلۆی هەڵەبجە کردووەو ئامادەیە بڕی یەک ملیار دیناری عێراقی بدات به‌م تابلۆیه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا پێنجشەممەی ڕابردوو 27/6/2019، ھاووڵاتییەکی عەرەب، بە فەرمی ھاتووەتە بەشی ھونەریی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆ و داوای ژمارە 1ی تابلۆی ئۆتۆمبێلی پارێزگای ھەڵەبجەی کردووە، کە بیکرێت، ملیارێک و 100 ملیۆن دیناری داوە بەو ژمارەیە.

لە سەرەتای مانگی داهاتوودا ژمارە تایبەتەکانی تابلۆی عێراق-هەڵەبجە دەخرێنە زیادکردنى ئاشكراوە بۆ فرۆشتن و نرخێکی تایبەت بۆ ژمارەکان دیاریکراوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.